لەئاوخستنی بێ دەنگ و هەراترین ژێردەریایی جیهان لە دەریای ڕەش
هێزی دەریایی ڕوسیا بێ دەنگ و هەراترین ژێردەریایی جیهانی خستە نێو دەریای ڕەش .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی روسیا ئەلیەوم، هێزی دەریایی ڕوسیا ژێردەریایی نوێی" کراسنودار" ی ڕادەستی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە" سیواستوپۆل"ی دەریای ڕەش کرد .
کراسنودار وەک چوارەمین ژێردەریایی چەشنی 636 ناسراو بە وارشاویانکای سێ بێ دەنگ ترین ژێردەریایی جیهانە کە لە لێوارەکانی سووریا گەیشتە شێوە دوورگەی کریمە .
ژێردەریایی کراسنودار جبەخانەی ناڤۆکی هەیە ، مووشەکی کالیبری 18، مووشەکی دژە ئاسمانی ، دووش هاوێژ، بیست و پێنج مین و هەشت مووشەکی دیکەی هەیە.
ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناتۆ ئەم دواییانە بە بەهەڕەشە وەسف کردنی مۆسکۆ بە دژی ڕۆژاوا، بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سنوورەکانی ڕووسیا ئامادە بوونە و ڕوسیاش بەنیازی پەرەی توانایی بەرگرییانەی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕۆژاوایە.