تەریک کەوتنەوەی جیهانی ئەمریکا بەچوونەدەری لە کۆهەنگاو (برجام)
ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپیی وشداری دا ، ئەمریکا بەچوونە دەری لەبەرنامەی کۆهەنگاو( برجام) لە جیهان تەریک دەکەوێتەوە.
" فرانک وان هیپل" کۆنەڕاووێژکاری کۆشکی سپیی ، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: چوونەدەر لە ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆیەک بە زیانی ئەمریکایە. فرانک وان هیپل وتی: گەشەی پێشەسازی بەرەڤانی مافی ئێڕانە وبە پێچەوانەی بەرجام نییە. بە قسەی ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپیی ، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجام داکارشکینی دەکات. فرانک وان هیپل هەروەها وتی: هیچ بەڵگەیەک لە بارەی ئەمە وە کە ئێران گفت و بەڵینی خۆی لەهەمبەر بەرجام بە جێ نە هێنابێ لە ئارادانیە. دوناڵد ترامپ ، هەمووکات ڕیککەتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەکی بە ڕێککەوتنێکی باش نەزانێوە وخوازیاری گوڕانیەتی. ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک یا هەمان بەرجام " بەریتانیا، فەرانسە، ڕوسیا، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا، " لە ژانێڤەری دووهەزاروشازدە ئیجرایی کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەموو کات بەرجامی بنپێ دەکات.