تەقینەوە لە کوێتەی پاکستان ، لانیکەم حەڤدە کەس کوژران
ئاب 13, 2017 16:09 Asia/Tehran
تەقینەوە لەشاری کویتەی ناوەندی ئەیاڵەتی بەلوچستانی پاکستان لانیکەم حەڤدە کس کوژران و زۆرتر لە سی برینداری لێکەوەو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون ئەم تەقینەوەیە شەوی یەکشەممە لە ناوچەی پیشین ستاپ ی شاری کوێتە ڕووی دا کە کۆبینای پەرلەمانی خۆجێیی ئەیاڵەتی بەلوچستان ، زانستگەی یاسا و چەندین نەخۆشخانەی تایبەت لە نیزیکی ئەوێ دایە.
میدیاکانی پاکستانی ڕایانگەیاند ئەم تەقینەوەیە ئەوەندە بەهێز بوو کە دەنگەکەی هەتا چەند کیلومەتر ئەولاتر بیستراوە .
دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە هێزی پۆلیس، سوپا و تاقمە فریاگوزارەکان نێردرانە شوێنی تەقینەوەکە و شوێنی ناوچەکەیان خستە بن کونترۆڵی خۆیان .
نەخۆشخانەکانی کوێتە لە حاڵەتی ئامادەباش دان .
هێشتا هیچ تاقم وگروپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.