ئه‌یلوول 12, 2017 18:50 Asia/Tehran
  • درێژەی نەیارەتیەکان لەگەل سەفەری وەزیری ڕژێمی زاێونی بۆ ئارژانتین

چالاکی مافی مرۆڤی ئارژانتین وبراوەی خەلاتی ئاشتی نوبیل لەگەڵ سەفەری سەرۆک وەزیرانی زاێونی بۆ ئارژانتین نەیارەتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تلە سور " ئادلفو پرز ئاسکیبال" چالاکی مافی مرۆڤی ئارژانتین بە ڕەخنە گرتن لە سەفەری بنیامین نتانیاهو بۆ ئارژانتین وتی: سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل بە تاوانی جەنایەت لەدژی مرۆڤایەتی ، قەڵاچووی کەسانی سێڤیل وهەروەها بومبارانی فیرگەکان ، نە خۆشخانەکان ومزگەوتی فەلەستینیەکان لە دیوانی نێودەوڵەتی سزادان تاوانبارەو دەبێ دادگەیی بکرێت. ئەم چالاکەی مافی مرۆڤی ئارژانتین بە ڕەخنە گرتن لە دەوڵەتی " مائو ریسیومکری" سەرۆک کۆماری ئارژانتین بە هۆی میوانداری لە  نتانیاهو وتی: جیی سەرسوڕمان نیە کە سەرۆکی دەوڵەت بە سێ هەزارکەسێکەوە کە لەماوەی دیکتاتوری سەربازی ئارژانتین وون بوون ، ڕێزدانەنێت. بەپێی ئەم راپۆرتە ، یەکیەتی ژنانی موسوڵمانی ئارژانتین ، پشتیوانانی فەلەستین وچالاکانی مافی مرۆڤ لە بوئنیس ئایرس بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان لە ناڕەزایەتی دەبڕین بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زاێونی بۆ وڵاتەکەیان لەدژی زاێونیەکان دروشمیان هەڵدا. سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زاێونی لە دەسپێکرانی سەفەری خۆی بۆ سێ وڵاتی ئەمریکای لاتین بەیانی دوشەممە گەیشتە ئارژانتین وبڕیارە سەفەربکات بۆ کولومبیا ومەکزیک.