ئه‌یلوول 13, 2017 09:55 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی دووبارەی واشنگتۆن لە پیونگ یانگ و لەسەرمێزبوونی هەموو بژارەکان

سارا هاکبی سەندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی دوێنێ سێ شەممە لەدرێژەی رەوتی دوژمنکارانەی واشنگتۆن لەدژ پیونگ یانگ پێی داگرت؛ هەموو بژاردەکان لەمەڕ کۆریای باکوور، لەسەر مێزە.

دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش هەشتی ئاگۆستی٢٠١٧ هەڕەشەی سەربازی لە کۆریای باکوور کردبوو.

پاش ئەو هەڕەشەیە، کۆریای باکوور رۆژی یەکشەممە ٣ی سیپتەمبەر رایگەیاند، بۆمبێکی هیدرۆژنی سەرکەوتووانە تاقی کردەوە. ئەو کردەیەی کۆریای باکوور لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەرەوڕوو بووەوە.

ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی رۆژی دووشەممە١١ی سیپتەمبەر بەگوشارهێنان بۆسەر ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بڕیارنامەیەکی نوێیان لەدژ کۆریای باکوور پەسەند کرد.

کۆریای باکووریش رۆژی سێ شەممە لەکاردانەوە بەو کردە دوژمنکارانەیەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، وشداریی دا؛ واشنگتۆن بەزوویی وەڵامی ئەو دوژمنکارییەی دەدرێتەوە.

ئەمریکا کە دەورێکی بەرچاوی هەیە لە قووڵ کردنەوەی کێشەکان لە نیمچەدوورگەی کۆریا، هەردەم خوازیاری ڕاگیرانی تاقیکارییە سەربازیی وناڤۆکییەکانی کۆریای باکوورە. بەڵام پیونگ یانگ چەندین جار پێی داگرتووە، هەتا کاتێک کە واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانی درێژە بدەن بە هەڕەشەو گوڕەشەیان لەدژ کۆریای باکوور، ئەو وڵاتەش بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان وتوانای هێرشی پێشدەستانەی خۆی بەردەوام دەکات.