ئه‌یلوول 13, 2017 16:06 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی لانی کەم ١٠٠ کۆچبەری نقووم بووی ڕۆهینگیا

ژمارەی ئاوراەکانی ڕۆهینگیا کە لە ٢٥ ئاگۆست تا بە ئێستا بە هۆی سەرنخوون بوونیی بەلەم گیانی خۆیان لە دەست داوە ، گەییشتۆتە لانی کەم ١٠٠ کەس .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەوآڵدەری فەرەنسا، بە گێرانەوە لە پۆلیسی ناوچەی سنووری بەنگڵادێش، زیاتری ئەو قووربانیانە منداڵن  و لە سەر ژمارێک لە تەرمەکان شوینی گوللـە دەبیندرێن.

 کاربەدەستانی بەنگلادێش  ڕۆژی چوارشوممە  لە دۆزرانەوەی حەوت تەرمی تازەی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا لە ڕووباری سنووری " ناف" نێوان بەنگلادێش و میانمار هەوالیان داوە  کە بەلەمەکانیان لە کاتی هەڵاتن لە تووندو تیژییەکان لە میانمار بۆ بەنگڵادیش سەرنخوون بووە . لەم ماوەیە نزیک سەد کەس لە ئاوارەکان  لە کاتی تێپەڕین لە ڕووباری سنووری میانمار و بەنگڵادێش یان لە کەنداوی بەنگاڵ، گیانی خۆیان لە دەست داوە . بە گوێرەی ڕاگەیاندنیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە ٢٥ ئاگۆستەوە تا بە ئێستا کە تووندو تیژییەکانی سوپای میانمار و بووداییە دەمارگرژەکان دژی موسولمانەکانیی رۆهینگیا تووندتر بۆتەوە ، زیاتر لە ٣٧٠ هەزار کەس لە کەمایەتییە موسولمانەکانی ڕۆهینگیا لە ترسی گیانی خۆیان  چوونەتە بەنگڵادیش. ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە وەی کە ڕۆیشتنی  پەناخوازەکانی میانماری بۆ بەنگڵادێش  لە رۆژانی  ئەمدواییە خێراتر بووە ، جەختیکرد: ئەو ڕووداوە وەکوو قەیرانیکی ئینسانی ڕوو لە گەشەیە کە هیچ نیشانەیەک لە کۆتایی هاتنی زووتر لەکاتی ئەو لە ئارا دا نییە . لەم نێوانە زیاتر لە ٦ هەزار موسولمانی رۆهینگیایی کوژراون و ٨ هەزار کەسی تر بریندار بوون .

سەرپەیڤ