تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 16:43 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی ناوەڕۆکی لێپێچێنەوەکەی ترامپ لە کۆنگرەی ئەمریکا

دێموکراتەکانی کونگرەی ئەمریکا جارێکی تر دەستیان دایە لەقاودانی ناوەڕۆک وبڕگەکانی لێپێچێنەوە لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانیایی ئیندیپندیت" ئال گرین " یەکێ لە نوێنەرانی دێمۆکراتی کۆنگرە ناوەڕۆکی لێپێچێنەوەی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەقاوداو پێی داگرت: سەرۆک کۆمارەکەی مەکینەی نەفرەتی ڕاست لایەنە توند ئاژۆکانی وەڕی خستووە کە ئەمەش زیانی زۆر لەکۆمەڵگەی ئەمریکا گەیاندووە. ئەم نوێنەرەی دێموکرات وتی: کردەوەکانی ترامپ بە چەشنێکە کە گەڕانەوە بۆ بڕگەی بیست وپێنجی یاسای بنەڕەتی دەخوازیت. بە پێی ئەم پاشکۆ یاساییە ئەگەر بێتۆ سەرۆک کۆمار بمریت ، یان وازلەکار بهێنێت و یاخود لە سەر کار دەربکرێت، جێگری ناوبراو دەتوانێ دەسەڵات بگریتە دەس.ئەم نوێنەرەی دێموکرات سەرەتا ڕایگەیاندبوو، خەریکی ئامادە کردنی ڕەشنۆسی دەقی لێپێجێنەوەی  دوناڵد ترامپە کە دەێهەوێ لە ئەنجومەنی نوێنەران بێهێنێتە ئاراوە. برد شرمن ، نوێنەری کالیفرنیا لە کۆنگرەیش پیشتر ناوەڕۆکی لێپێچێنەوەکەی لە قاوداوە. پشتیوانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لەتاقمە ڕاست لایەنە توندڕەوو ڕەگەز پەرەستەکان لە مانگەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاودا ڕووبەڕوو بووەتەوە.