مامۆستایه‌کی زانکۆی ئه‌مریکا: ڕه‌نگه کۆنگرێس کشانه‌وه‌ی ترەمپ له ڕێککەوتنی ئەتۆمی قبووڵ بکات
مارک تسلێر وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه، گه‌ر ترەمپ پێبه‌ند بوونی ئێران به ڕێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ نه‌کات، کۆنگرێسش پشتیوانی له ترەمپ بکات.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مارک تسلێر، مامۆستای زانستی سیاسی زانکۆکانی ئه‌مریکا به ئاژانسی مێهر وتی: زۆر ڕوون نییه له داهاتوودا چی دێته پێش، ڕه‌نگه ترەمپ به‌رنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش تەیید نه‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مریکا دیسان پێبه‌ند بێ به‌م ڕێککه‌وتنه، ئه‌گه‌ر ترەمپ پێبه‌ند بوونی ئێران واژۆ نه‌کات، ده‌رفه‌تێکی ۶ مانگه له نێوان تاران و واشنتۆندا هه‌یه تاکوو کێشه‌کان به دانوستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌شدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، گه‌ماڕۆکان ئۆتۆمات ده‌خرێنه‌وه سه‌ر ئێران.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره که دوای واژۆ نه‌کردنی به‌رنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش هه‌نگاوی داهاتووی ترەمپ چی ده‌بێت، وتی: من بە وردی نازانم چی ده‌کات، به‌ڵام ڕاستیەکەی ئه‌وه‌یه که بێتوو ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بنپێ بکرێ، ئێران ده‌توانێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کات.
تسلێر له وەڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا کۆنگرێسی ئه‌مریکا پشتیوانی له ترەمپ ده‌کات وتی: چون زۆربه‌ی کورسییه‌کانی کۆنگرێس به ده‌ست کۆماری خوازه‌کانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که کۆنگرێسیش پێبه‌ند نه‌بوونی ئێران به ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک پشت ڕاست بکاتەوە.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته که ڕه‌نگه ئه‌ورووپا پشتیوانی له ئه‌مریکا نه‌کات وتی: له‌مباره‌وه زانیاری وردم به‌ده‌سته‌وه نییه.
شایانی باسه که ناکۆکییه‌کان له نێوان ئێران و ئه‌مریکا ڕوو له به‌رز بوونه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاژانسی ناڤۆکی پێبه‌ند بوونی ئێرانی واژۆ کردووه، دۆناڵد ترەمپ ئاماده نییه جارێکی دیکه پێبه‌ند بوونی ئێران به‌م ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه تەیید بکات.