وشدارییدانی گۆترێش لەبارەی ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختی کرد لەسەر گرینگیی چارەسەریی کێشەو گرفتەکان بەمەبەستی تاووتوێی هۆوهەگەری بنچینەیی قات و قڕی لە یەمەن وهەندێ وڵاتی ئەفریقایی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا؛ ئەنتۆنیۆ گۆترێش وتی: سەرباری یارمەتییە جیهانییەکان، ژماری کەسانێک کە لە یەمەن، سودانی باشووری، سۆماڵ و باکووری رۆژهەڵاتی نیجریە لەبەر کێشە ناوخۆیی و یان دەرەکییەکان بەرەوڕووی قات و قڕین، ڕوو لەزیادبوونە.
گۆترێش لەبارەی یەمەن وتی: سەرباری یارمەتییەکانی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لەمانگی ئاگۆست، بەملوێنان کەس لەو وڵاتە هەروا ئێش و ئازار دەکێشن.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دەسڕاگەیشتن بە نزیکەی٧٠٠هەزار کەس لە ناوچەکانی سەعدە، حەججە، حەدیدەو تەعز لەوڵاتی یەمەن لەبەر پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود، زۆر ئەستەم ودژوار بووە.
رژیمی ئالی سەعوود بەداکۆکیی ئەمریکا و هەندێ هاوپەیمانی ناوچەیی، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و ئەوانی خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.