کانونی یه‌که‌م 07, 2017 22:38 Asia/Tehran
  • تەقە کردن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دوانزە کوژراوی لێ کەوتەوە

ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا باسی کوژرانی دوانزە کەسی کرد لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە 61 نمونەی تەقە کردن دا لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوو لە ئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، دوانزەکەس کوران و 24 کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەم تەقە کردنانە لە ئیالەتەکانی ئۆهایۆ،تەگزاس، لوییزیاناو ئیلینۆی ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا، لە ماوەی 48 کاژێری ڕابردوودا 167 نمونەی تەقە کردن ڕاپۆرت دراوە کە لە ئەنجامیاندا 41 کەس کوژراون و 102 کەسیش بریندار بوونە.

لە ساڵێکدا هەزاران کەس لە ئەنجامی تەقە کردن بە چەکی گەرم لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکادا دەکورێن و یان بریندار دەبن.