کانونی یه‌که‌م 08, 2017 07:46 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئەشکەنجەی زیندانیان لە ئەمریکا بوو

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی راپۆرتی جۆربەجۆر سەبارەت بە ئەشکەنجە کرانی زیندانییەکان لە بەندیخانەکانی ئەمریکادا، راپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم مەسەلەیە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "نیڵز مەلێزەر" راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری هاوپێوەند بە ئەشکەنجە ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ئەم ناوەندە خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مەسەلەی ئەشکەنجە کرانی زیندانیان لە ئەمریکا و لێکدانەوەی ئەو تۆمەتەیە خراوەتە پاڵ بەرپرسانی بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە.

پێشتر ڕۆیتێرز راپۆرتێکی بڵاو کردبوویەوە کە باسی بەکارهێنرانی بێهۆی دەمانچەی کارەبایی لە بەندیخانەکانی ئەیالەتەکانی ئۆهایۆ، تێنێسی، ئارکانزاس و ئۆکلاهاما لە ئەمریکای دەکرد.

لەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەدا وێنە و فیلمی ٢٢ جار ئەشکەنجە کرانی زیندانیانی ژن و پیاو لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەکانەوە بە دەکارهێنانی دەمانچەی کارەباریی نیشان دەدرێ.

"مەلیزەر سەبارەت بەم راپۆرتە وتی: هەموو ئەو ئەشکەنجانەی لەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەدا باسی دەکرێ پێویستیان بە لێکۆڵینەوە هەیە و زۆربەیشیان دەبێ وەبن پێ و شوێنگریی یاسایی بکەون.

 

سەرپەیڤ