کانونی دوھەم 12, 2018 19:43 Asia/Tehran
  •  ڕێککەوتنی پارتە ئەڵمانیاییەکان بۆ پێکهیێانی دەوڵەتی هاوپەیمانیی دوای چەندین مانگ ناکام بوونەوە

پارتەئەڵمانیاییەکان دوای وتووێژی چڕو پڕ، لە ئاکام دا لە بارەی پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی ڕێککەوتن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، سەرانی پارتەکانی هاوپەیمانی ئەڵمانیا ،ئەمرۆ هەینی دوای ٢٤ کاژێر وتووێژی چڕو پڕ لە بارەی پێکهێنانی دەولەتی نوێی بە ڕێککەوتن گەییشتن.

" ئاگلا مێرکێل" گەورە شالیاری ئەڵمانیا لە سەرەتای  ئەم حەوتەیە لە هەوڵ دابووە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی ، لەگەڵ پارتە غەنیمەکانیی وتوویژێ بکات .

 بەر لەوە پارتی سۆشیال دیمۆکراتی ئەڵمانیا بەڕێبەری " مارتین شولتس" بەشداریی لە دەوڵەتی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی مێرکلی ڕەدکرد بۆوە . هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ئەلمانیا ٢٤ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوە چوو بەڵام دوای تێپەڕینی نزیک ٣ مانگ و نیو لەو ، دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە هێشتا پێک نەهاتووە . بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، ناکۆکی بیرا ڕاکان لە نێوان پارتە ئەلمانیاییەکان لە سەر بابەت ومەسەلە گرنگ و کێشە خولقێنەرەکان وەک باج و پیتاکی سەر داهاتەکان و کۆچبەری بووە .

سەرپەیڤ