کرێملین: پووتین و نەتانیاهوو لە ڕێگای تەلەفوونەوە سەبارەت بە باروودۆخی سووریا وتووێژیان کردووە
شوبات 11, 2018 10:14 Asia/Tehran
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە مۆسکۆوە راپۆرتی دا؛ هەواڵدەریی ئینتێرفەکس بە گێڕانەوە لە کرێملین ڕاپۆرتی دا؛ ڤیلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕۆژی شەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە باروودۆخی سووریا بیر و ڕایان گۆڕیوەتەوە. ئەم وتووێژە تەلەفوونییە دوابەدوای پەلامارە قورسەکانی ئیسراییل بۆ سەر سووریا ئەنجام دراوە.
هەواڵدەریی ئینتێرفەکس بە گێڕانەوە لە کرێملین ڕایگەیاند: ئەوان سەبارەت بە بارودۆخی هاوپێوەند بە کردەوەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسراییل دوا بە ودوای ئەو پەلامارە ئاسمانیانەی کرایە سەر هەندێ ئامانجی تایبەت لە سووریا وتووێژیان کرد.
ئینتێرفەکس راپۆرتی دا پوتین بە نەتانیاهووی وتووە دەبێ خۆ ببوێرێ لە ئەنجام دانی هەر کردەوە و ئاکارێک کە شەڕ و کێشەیەکی نوێ لە ناوچەکدا بنێتەوە.