جڤینی گرووپی حەوت لە کەنادا؛ قوڵ بوونەوەی ناکۆکی واوە ئەتلانتیکی
ئەنجام کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی سەرانی گرووپی حەوت لە کەنادا، پاش بگرە و بەردەی زۆر کۆتایی پێ هات، بەڵام هەروەک مەزندە دەکرا، ئەم دانیشتنە بووە هۆی بێ ئاکامییەکی گەورە بۆ حەوت وڵاتی پیشەسازی گەورەی جیهان لەمەڕ کۆ دەنگی لەسەر پرسە جێ ناکۆکییەکان.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتی مارس ڕایگەیاند، بڕیارەکەی لەمەڕ دانانی نرخی لە سەتا ٢٥ی لەسەر هاوردەی پۆڵاو سەتا دە لەسەر هاوردەی ئەلەمنیۆمی ڕاگەیاند.
"جینا راینهارت" کارناسی سیاسی بەریتانی لە بارەی ڕق وتوورەیی شەش وڵاتی دیکەی ئەندامی تاقمی حەوت لە ئەمریکا بە هۆی ئەو نرخانەی وا ئەم وڵاتە لە سەر هاوردەی ئالۆمینیۆم و پۆڵا دایناوە ، وتی، وەها شتێک پێش لەمە هەرگیز ڕووی نەدا بوو.
جینا راینهارت وتی، ئەمریکا بەم هەنگاوەی، شەڕێکی بازەرگانی دەس پێ کردووە، کاردانەوەی سەرەتایی بەم کردەوەی ئەمریکا ئەمەیە کە ئەندامانی دیکەی تاقمی حەوت بایکۆتگەلێک لە دژی ئەمریکا بەرێوە ببەن.
"جاستین ترودۆ" سەرک وەزیرانی کەنادا و میوانداری کۆبوونەوەی سەرانی گرووپی حەوت ڕایگەیاند وشداری داوە بە ترەمپ کە بێتوو دانانی نرخی نادادوەرانە بەردەوام بکات، کەناداش دەسبەجێ، هەنگاوێکی بەرامبەر لە دژی ئەمریکا هەڵدەگرێ.
ڕەخنەی سەرەکی ئەندامانی گرووپی حەوت ئەمەیە کە ئەمریکا تەکوزی نێودەوڵەتیی تووشی کێشە کردووە و هێمای ئاشکرای ئەم بابەتە، چوونە دەری ئەمریکایە لە بەرجام.
بەم چەشنە پێدەچێ هەڵوێستی یەک لایەنەی ترەمپ دەبێتە هۆی تەریک مانەوەی ئەمریکا لە جیهاندا. وێڕای ئەوەش بە چوونە دەری واشنتۆن لە بەرجام، ئێستاکە وەکوو وڵاتێکی پەیمان شکێن باسی ئەمریکا دەکرێ کە بە هیچ شێوەیێک جێێ بڕوا و متمانە نییە.