پەمپێئو: چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور دەبێ لەماوەی دووساڵ دا تەواو بێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژێک دوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ترەمپ و ڕێبەری کۆریای باکوور لە سەنگاپوور، وتی : واشینگتۆن چاوەڕوان دەکات چەک داماڵینی ناڤۆکی پیونگ یان لە ماوەی دووساڵ و نیو ئەنجام بدرێت و لەم بوارەدا هەنگاوی سەرنج ڕاکێش هەڵبگێردرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مایک پەمپێئو ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژێک دوای چاوپێکەوتنی سەرۆکی وڵاتەکەی و کۆریای باکوور لە سەنگاپوور، باسی وردیاتی چاوەڕوانیی ناڤۆکی ئەمریکا لە کۆریای کرد .
ئەو جۆرەی کەناڵی هەواڵی ڕاشاتودەی ڕایگەیاندووە: پەمپێئو ڕایگەیاندووە ئەمریکا چاوەڕوان دەکات کە کۆریای باکوور لە ماوەی دوو ساڵ و نیو هەنگاوی سەرنج راکێش لەڕێگەی چەک داماڵینی ناڤۆکی ، هەڵگرێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە گەیشتووەتە پێتەختی یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا واتە کۆریای باشوور، کاتێ گەیشتە ئەوێ ئاماژەی کردە ئەم چاوەڕوانییە ناڤۆکییەی وڵاتەکەی لە کۆریای باکوور.