ته‌مووز 12, 2018 13:56 Asia/Tehran
  • ترەمپ: وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەبێ بودجەی سەربازیان دووهێندە بکەن

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشنیاری دا کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) بۆ دابین کردنی بەشی خۆیان لە بودجەی ئەو ڕێکخراوەیە دەبێ بودجە سەربازیەکەیان دووهێندە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ترەمپ لە کۆبونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسێل پێشنیاری دا وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە بودجەی سەربازیی خۆیان لە ٠٢%ی ڕادەی بەرهەمی ناخالسی ناوخۆیی تا ٠٤%ی بەرز بکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ترەمپ بەردەوام ڕەخنەی گرتووە لە کەمتەرخەمیی وڵاتانی ئەورووپایی بەتایبەت ئەڵمان لە بواری دابین کردنی بودجەی بەرەڤانیی پەسەن کراوی ناتۆ کە ٠٢%ی ڕادەی بەرهەمی ناخالسی ناوخۆیی دەگرێتەوە.

ترەمپ بە ڕەخنە لە ناتۆ وتبووی کە ئەمریکا زیاتر لە وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە خەرجی بۆ کردووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی وڵاتانی ناتۆ دەبێ بەشی زیاتر لەو بودجەیە بگرنە ئەستۆ و بەشەکەی ئەمریکا دەبێ کەمتر ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتتیی ناتۆ بە تووڕەیی لە ئەڵمان وتی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەوان ئەڵمان بە ملیاردان دۆلار خەرجی کڕینی وزە لە ڕووسیا دەکەن و ئەوە لە کاتێکدا کە ئەمریکا دەبێ بە ملیاردان دۆلار خەرجی پاراستنی ئەم وڵاتانە بەرامبەر بە مۆسکۆ بکات.

ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ باڵێ کێشاوە بە سەر سیەمین کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ لە بروکسێلدا. کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ ، دوازدەهەمی ژولایی ٢٠١٨ لە بروکسێلی پێتەختی بەلژیک کۆتایی بە کاری خۆی دێنێ.