ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی: ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ورووپیانه‌ى ئێران بەجێ دێڵن سزا ده‌درێن
ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی ده‌ڵێت: ئه‌و کۆمپانیا گه‌ورانه‌ى له ترسى هه‌ڕه‌شه و سزاکانى ئه‌مریکا ئێران بەجێ ده‌هێڵن و کاره‌کانیان ڕاده‌گرن، له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌ورووپاوه سزا ده‌درێن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناتالی توچی ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی ئه‌ورووپا که به‌هۆی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران راده‌گرن له‌لایه‌ن یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه سزا ده‌درێن.
ناوبراو ڕوونی کردوووه‌ته‌وه: ئه‌ورووپا ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) به بێ ئه‌مریکا ده‌پارێزێت و ده‌بێت ئێران له ڕووی ئابووری و دارایییه‌وه سوودمه‌ند بێت و ئه‌ورووپاش ئه‌رکی خۆی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌کات.
فێدریکا مۆگرینیش پێشتر ڕایگه‌یاندبوو کە سه‌ره‌ڕای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و سه‌پاندنی سزا بە سەر ئێران، به‌ڵام ئه‌ورووپا هەر پێبه‌نده به ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا؛ له ساڵی (2016) نزیکه‌ی (8.2) ملیار دۆلار کاڵا له ئه‌ورووپاوه هه‌نارده‌ی ئێران کراوه و له‌و وڵاته‌شه‌وه به به‌های (5.5) ملیار دۆلار کاڵا ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا کراوه.
ئه‌وه له کاتێکدایه تره‌مپ له کاتى واژۆ کردنى بڕیارى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاکاندا ئاماژه‌ى به‌وه کردبوو هه‌ر لایه‌نێک دژى ئه‌و سزایانه بێت و هاوکاریی ئێران بکات ئه‌مریکا بازرگانی له‌گه‌ڵ ناکات.
دەوڵەتی ئەمریکا پاش چەن مانگ هەڕەشە و گوڕەشە، لە سەر لە بەیانی سێشەممەوە (٧ی ئاگوست) بایکۆتە ئەتۆمییە هەڵپەسێردراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەر لە نوێ بووژاندەوە.
قەدەغەی بازرگانی بە دۆلار، قەدەغەی بازرگانی بە زێڕ، قەدەغەی سەرمایەنانەوە لە پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، قەدەغەی بازرگانیی پۆڵا و قەدەغەی فرۆشرانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر و پارچەکانی پێویستی، لەو بایکۆتانەن کە بە فەرمانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە نوێ بە سەر ئێران داسەپێندراونەتەوە.