سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئوروپا : کۆمپانیە ئورپیەکان دەبێ بۆ هاریکاری لەگەڵ ئێران یەکگرتوو بن
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئوروپا( یۆرۆ چەمبێرز) ، جەختی کردەوە لەسەر یەکدەنگیی کۆمپانیە ئوروپیەکان بۆ هاریکاری لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، کریستۆف لەیتێل سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئوروپا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکی تویتەری دا رایگەیاند ، یەکدەنگیی وڵاتانی ئوورپایی بۆ داکۆکی لە ئێران پێویستیەکی گرنگە و باس کردن لەمبارەوە دەبێ لە تووێژەکانی یەکیەتی ئورپا و ئەمریکادا هەبێت .
کیرستۆف لەیتێل وتیشی ، کۆمیسیۆنی ئوروپا دەبێ ئیرادەی خۆی بۆ بەرگری لە کۆمپاینە ئورپاییەکان کە لە گەڵ ئێراندا هاریکار ی دەکەن بە روونی دەرببڕێ .
سێ مانگ دوای چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، واشنگتۆن سەرباری دژایەتی هاوپەیمانە ئوروپیەکانی خۆی ، بایکۆتەکانی دژی تارانی لە حەوتی ئابەوە دەس پێکردەو.ە .
هاوکات ، یەکیەتی ئوروپا ش بۆ پارێزگاری کردن لە کۆمپانیا ئوروپیەکانی لایەنی تیجاریی ئێران لە بەرامبەر دەرەنجامی بایکۆتەکان ، جێبەجێ کردنی یاسا و رێسای بەربەستد کەرانەی دەستپێکردووە .