کانونی یه‌که‌م 08, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان ئەندامی گروپی تاڵیبان لە ئەفغانستان

وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەفغانستان لە کوژرانی ٣٩ ئەندامی گروپی تاڵیبان لە م وڵاتە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند ، لە هەڵمەتی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لەدژی بنکە وبارەگای گروپی تاڵیبان لە یازدە ولایەتی ئەفغانستان ، ٣٩ ئەندامی ئەم گروپە کوژران و١٢کەسی تریش بریندار بوون. وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەفغانستان لەم بەیان نامەیەدا هیچ ئاماژەیەکی نەکردووە بە ژماری کوژراوان وبریندارانی هێزەکانی سوپا وئەمنیەتی ئەفغان لەم هەلمەتدا. لەم هەڵمەتە ، بڕیک چەک وتەقەمەنیش لە لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئەفغان دۆزرایەوە ودەستی بەسەر داگیرا. هەرلەم پێوەندیەدا ، نوسینگەی ڕۆژنامەوانی والی" نەنگەرهار " لەڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانیش ڕایگەیاند ، سێ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش لەوان سەرکردەیەکی ئەم گروپە بەدەس هێزەکانی ئەمنیەتی ئەم وڵاتە کوژران.