کانونی یه‌که‌م 15, 2018 18:09 Asia/Tehran
  • گیرانی شەست کەس لە پێنجەمین خولی خۆپێشاندانی

پێنجەمین خولی خۆپێشاندانی دژ بەسەرمایەداریی بزووتنەوەی "هێلەک زەردەکان" لە فەڕانسە سەرباری داواکاریی حکومەت بۆ هەڵوەشانی خۆپێشاندانەکان، دەس پێ بووەو لەگەڵ کاردانەوەی پۆلیسدا بەرەوڕوو بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەسەدان فەڕەنسی ناڕازی لە پاریس و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە رۆژی شەممە لە پێنجەمین حەوتەی بەدوای یەکی ناڕەزایەتی بەدژ سەرمایەداریی بزووتنەوەی "هێلەک زەردەکان" بە حکومەتی فەڕانسەو سیاسەتە ئابوریەکانی، هاتنە سەرشەقامەکان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تائێستا شەست کەس لە کەسانی ناڕازی گیراون و ژمارێک لە وێستگەکانی مێترۆی شەقامی شانزەلیزەش داخراون.

لەحاڵێکدا کە ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە وێڕای پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی ڕابردووی هەوڵی داوە، بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخ، چەند ئیمتیازێک بدات بە ناڕازیان و نەیارانی حکومەت، بەڵام هێلەک زەردەکان هەروا جەخت دەکەنەوە لەسەر درێژەدان بەو خۆپێشاندانانە.

ئەوە جیددیترین قەیران، لەماوەی١٨مانگ سەرۆک کۆماریی مەکرۆن دێتە ئەژمار.

نائارامییەکانی ئەم دواییەی فەڕانسە کە لە١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٨ـەوە لەو وڵاتە دەس پێ بووە، بۆ وڵاتانی دیکەی ئوروپاییش لەوان هۆلەند و بەلکژیکیش پەرەی سەندووە.

رەفتاری توندی پۆلیسی فەڕانسە، تائێستا کوژرانی چوار کەسی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ