کانونی دوھەم 21, 2019 23:05 Asia/Tehran
  • ئازادیخوازانی جیهانی داواکاری ئازاد کرانی مەرزیە هاشمین

مەرزیە هاشمی پێشکەشکار ، پەیامنێر ، داکیۆمێنتساز و بێژەری بەرەچەڵەک ئەمریکیی کەناڵی پرێس تی ڤی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بێ هیچ بەڵگەیەک لە فڕۆکەخانەی سەنت لووئیسی ئەمریکا گیرا و راپێچی گرتووخانەی پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا لە واشنگتۆن کرا .هاشمی بۆ سەردانی بنەماڵەکەی سەردانی ئەمریکای کردبوو .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گیرانی مەرزیە هاشمی پەیامنێری پرێس تی وی لە ئەمریکای ئیدانە کرد و داوای ئازاد کرانی خێرا و بێ شەرت و مەرجی ناوبراوی کرد .

بەهرام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : هەڵس و کەوتی پۆلیسی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەم شارومەندە موسوڵمانەی ، بنپێکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤە و نیشان دەدات کە دەوڵەتی ئەمریکا بە کردەوە پێبەندی هیچ یەک لە خاڵەکان کە دەیکاتە ئامرازێک بۆ پەلامارکردنەسەر ڕەخنەگرانی، نییە  . 

مەرزیە هاشمی لە تاقە پێوەندیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گوتوویەتی فەرمانبەرانی گرتووخانە هاوکات لەگەڵ لابردنی بە زەخت و زۆریی حیجابەکەی ، دەست و لاقی یان لە کۆت و زنجیر کردووە و سەرەڕای خۆبواردنی لە خواردنی چێشت بە گۆشتی بەراز، چێشتی حەڵاڵ و یان ڕووەکی پێنادەن؛ بە لەونێک کە ئەو لەم ماوەیە دا تەنیا هەر نانی خواردووە.

کاربەدەستانی پۆلیس و دەزگەی دادی ئەمریکا بە تێپەڕینی چەندین رۆژ لە قۆڵبەستکرانی مەرزیە هاشمی ، هێشتایش هیچ تاوانێکیان دژی ئەو ڕانەگەیاندووە .

کۆبوونەوەی پەیامنێرانی ئێراقی بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر گیرانی مەرزیە هاشمی

 کاربەدەستانی ئەمریکی رایانگەیاندووە ، مەرزیە هاشمی کە تا ئێستا دوو جار بۆ شایەتی دان لە دادگەی ناوچەیی واشنگتۆندا ئامادە بووە دوای تۆکمەبوونی شایەتیەکە ، ئازاد دەکرێ .

سەرباری ئەوە هێشتا هیچ کاتێک بۆ ئازادکرانی پێشکەشکارەکەی پرێس تی ڤی رانەگێندراوە . 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان (ئای ئێف جی)، لە توویتەرەکەی خۆیدا نووسیویە: "مەرزیە هاشمی، پەیامنێری ئێرانی کە لە ئەمریکا دەسبەسەر کراوە، ئەگەرچی هێشتا تۆمەتەکانی ئاشکراوە نەبووە، بەڵام ئێمە زۆر پەرۆشی ئەوین."

لە نێوخۆی ئەمریکاش، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەڵەمی ئەو وڵاتە، لە بڵاونامەیێکدا، خوازیاری ئازادی خێرای خاتوو هاشمی بووە و پەرۆشی دەربڕیوە کە ئەمریکا ئەم پەیامنێرەی پرێس تی ڤی بە هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، دەسبەسەر کردبێ.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی قۆڵبەستکرانی ھاشمی لە لایەن ئەمریکاوە وتی: مەرزییەی ھاشمی بە سەرنجدانی ئەوەی کە ھاوسەری شارومەندێکی ئێرانییە بۆخۆشی وەک شارومەندێکی ئێرانی دێتە ئەژمار و لەم ڕووەوە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە لە مافی شارومەندانمان بەرەڤانی بکەین.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی ئیسلامی بەریتانیایش لە کردەوەیەکی سەمبۆلێک ،وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەوڵەتی ئەمریکا ، لە بێ دەنگەی میدیاکانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت ماڵپەڕێ هەواڵی بی بی سی وڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا لە هەمبەر دەسگیرکرانی مەرزیە هاشمی بێژەر وهەواڵنێری کەناڵی پرێس تی ڤی ڕەخنەی گرت وئەوەی بە پێچەوانەی بایخەکانی ئینسانی وبنەمای دێموکراسێک کە ڕۆژئاوا بانگەشە وئیدعای دەکات ڕاگەیاند .

کردەوەی سەمبۆلیکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئیسلامی بەریتانیا لەپێناو پاڵپشتی کردنی لە مەرزیە هاشمی

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی بەریتانیا لەم تێشک خستنە دا، درۆشم گەلێکی وەکوو

" مەرزیە ئازاد بکەن، بۆچی بێ دەنگن ؟ "

لەقاودانی ئێمە ، جەنایەتی ستەمکاران پێشان ئەدات ، دایە گەورەیەک کە بۆ حیجابەکەی کەوتە زیندان، بلاو کردەوە.

کۆبوونەوەی ناڕازیان لەبەردەم باڵوێزخانەی سویسرا، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند قۆڵبەستکرانی مەرزیە هاشمی

پەیمان جبلی جێگری دەرەوەی سنووری ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی " مافی مرۆڤی ئوروپایی" لەبارەی دەسگیر کرانی هەواڵنێر وبێژەری کەناڵی نێودەوڵەتی پرێس تی ڤی وتی: شەڕی دەوڵەتی ئەمریکا تەنیا لەگەڵ مەرزیە هاشمی وکەناڵی پرێس تی ڤی نیە بەڵکۆ شەڕێکی چل ساڵەیە لە بوارە جۆربەجۆرەکان بە هۆی توانایی ، ئیخلاس وپاوەجیی نەتەوەی ئێران وبەرەی خۆڕاگریە کەلەهەموو کات وبڕگەکان دا ئەمریکایان لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو کردوەتەوە.

پەیمان جبلی جێگری دەرەوە سنووری ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران

جبلی وتی : مەرزیە هاشمی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژیانی هەمدیسانی بەدەس هێنا وچارەنووس، دین ، ناو، پوشش ، شوێنی ژیان وکارەکەی بە سەرمەشق گرتن وئیلهام لە شوڕش گوڕاو چل ساڵیش هەر بەم شۆڕشە گەورە بووە وکەوایە منداڵ ، نەما وهێما ونمونەی سدوری شۆڕشی ئیسلامی لە چاخی ئێستاکە دایە .

سەرپەیڤ