ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لێکۆڵینەوە لە جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له میانه‌ی دوو نامه ڕوو له سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ناڕه‌زایه‌تی خۆیی له ئۆپرایسۆنی هاوپه‌یمانی دژه داعش له گوندی باغۆز له نزیک ده‌یره‌زوور نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: هاوپه‌یمانی دژه داعش به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا جه‌نایه‌تێکی دیکه‌ی له ناوچه‌ی ناغۆز ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامه له پشتیوانی کردنی تیرۆریسته‌کان له سووریا، ئه‌م هاوپه‌یمانییه به پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان له دوای جێبه‌جێ کردنی خواسته‌کانی خۆی له سووریایه به تایبه‌ت دژایه‌تی کردنی حکومه‌تی ئه‌م وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: ده‌میشق داوا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات که له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌کان و هێرشه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش بوه‌ستێت و هه‌ستن به ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌م بواره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌م نامانه‌دا داوای کردووه که لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌م جه‌نایه‌تانه ئه‌نجام ببێت و هه‌رچی زووتره ئیدانه بکرێت و ڕێگری بکرێت له دووباره بوونه‌وه‌یان له لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی.