ئاب 12, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • کۆتایی هەشتەمین خۆلی وتووێژەکانی ئەمریکا وتاڵیبان لە قەتەر

هەشتەمین خۆلی وتووێژەکانی ئاشتی تاڵیبان وئەمریکا بۆ کۆتایی دان بە شەڕ وچوونە دەری سەربازانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان لە قەتەر کۆتایی پێ هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، زەبیحوڵلاموجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند ، وتووێژەکان هەتا پاشنێوەڕووی دوینێ یەکشەممە بەردەوام بوو ودوای وتووێژە بە سود ودرێژخایەنەکانی دوو لایەن ڕەزامەندیان دەربڕی درێژە بدەن بە وتووێژەکانی خۆیان لە دۆحەی پێتەختی قەتەر. وتووێژەکانی ئاشتی نێوان تالیبان وئەمریکا لە حاڵیکدا لە قەتەر درێژەی هەیە کە " ئەشرەف غەنی" سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕۆژی ڕابردوو پیداگری کرد خەڵکی وڵاتەکەی داهاتوو وچارەنووسیی خۆ دیاری دەکەن نە بیانیەکان . نوێنەرانی پەرلەمانی ئەفغانستان یش پاش ئەمە لە مەڕ شوێنهاتەکانی سازانی شیمانەیی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان وشداریان دا وڕایان گەیاند : ڕێککەوتن نامەی شیمانەیی ئاشتی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان ناتوانێ کۆتایی بدات بە شەڕو توندوتیژی لە ئەفغانستان . " سدیق سدیقی" وتەبێژی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ئەم دواییانە پیداگری کردبوو کابول لە ناوڕۆک ودەقی ڕێککەوتن نامەی ئاشتی نێوان ئەمریکا وتاڵیبان ئاگادارە. بڕیک لە سەرچاوەکانی خۆجیی دەبێژن بە پێی ئەم ڕێککەوتن نامەیە ،لە قۆناخی یەکەم دا پێنج هەزار سەربازی ئەمریکایی، لە ماوەی چوار مانگ دا ئەفغانستان بە جێ دێڵن .