ئه‌یلوول 11, 2019 15:57 Asia/Tehran
  • چاودێریی ڕێبەری کۆریای باکوور بەسەر ڕەوتی تاقی ڤەکردنی موشەک هاوێژدا

کۆریای باکور ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی "مووشەکهاوێژی چەندلایەنەی زۆر مەزن"ی کۆریای باکور لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئەو وڵاتە ئەنجام دەگرێ.

هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکور ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆری دا؛ ئەو مووشەکهاوێژە چەند لایەنییە زۆرمەزنە رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوونی کیم جونگ ئون، تاقی کرایەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ڕێبەری کۆریای باکور چەند فەرمانێکی دەرکرد بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئەرک و ڕاسپێری و ڕێکارەکانی داهاتوو بەمەبەستی پێشکەوتنی بەردەوام لەبواری بەرەڤانیدا.

میدیاکانی کۆریای باشور دوێنێ رایانگەیاند؛ دوو مووشەکهاوێژی کورتبڕی کۆریای باکور تاقی کراونەوە.

تاقیکارییە مووشەکییە بەردەوامەکانی کۆریای باکور کاردانەوەیە بە پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنیەکانی ئەو وڵاتە.