ئه‌یلوول 11, 2019 17:39 Asia/Tehran
  • ناسێندرانی بەربژێرانی ئەندامەتی لە کۆمیسیۆنی ئوروپا

سەرۆکی نوێی کۆمیسیۆنی ئوروپا ناوی بەربژێرانی ئەندامەتی لە کۆمیسیۆنی ئوروپای بۆ دەنگدان لەبارەیانەوە لەکۆتایی مانگی سیپتەمبەری٢٠١٩ ڕاگەیاند.

بەپێی نووسینی ئەمڕۆ چوارشەممەی کەناڵی دۆیچە وێلە، "ئورزولا فەن درلاین" کە بەزوویی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئوروپا لە بروکسل دەگرێتە ئەستۆ، ١٣ خانم و ١٤ پیاوی وەک بەربژێرانی ئەندامەتی لەگرینگترین دەزگەی بڕیاردەری یەکێتی ئەو کیشوەرە ناساند.

ئەو کەسانە، نوێنەری هەرکام لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپا جگە لەبەریتانیان و لەو پێڕستەدا، بۆ یەکەمجار تەقریبەن نیوەی بەربژێران ئافرەتن، پێڕستێک کە ژمارێک نەیاریشی هەیە. فەن درلاین پێشتر بەڵێنی ئەوەی دابوو کە یەکسانیی ڕەگەزیی لەهەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئوروپا لەبەرچاودەگیردرێ.

ئێستا کۆمیسیۆنی ئوروپا لە نۆ خانم و ١٩ پیاو پێکهاتووە کە پشکی ژنان تێیدا ٣٢ لەسەتە. بڕیارە کۆڕی دەنگی متمانەدانی پەرلەمانی ئوروپا بەو کەسانەش کۆتایی ئەم مانگەی زایینی بەڕێوە بچێ.