ئه‌یلوول 20, 2019 13:21 Asia/Tehran
  • وشداری تورکیا بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە چالاکی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە

تورکیا ڕایگەیاند: ئیزن بە هیچ کۆمپانیایەک نادات کاری دۆزینەوەی سەرچاوەکانی وزە لە ناوچەکانی نزیک بە بەشی تورک نشینی دوورگەی قیبرس لە ڕۆژهەڵات مەدیتەرانە ئەنجام بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند؛ ئانکارا ئیزنی چالاکیی بەو کۆمپانیگەلەی نادات کە بەنیازن بە موڵەت وەرگرتن لە بەشی یونانی نشینی قیبرس لە ناوچەکانی نزیک بە بەشی تورک نشینی ئەم دوورگەیە لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە کاری دۆزینەوەی سەرچاوەی وزە ئەنجام بدەن.

ئەمدواییە بەشی یونانی نشینی قیبرس چەن گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ دیتنەوەی سەرچاوەکانی وزە لە نزیکی بەشی تورک نشینی ئەو دوورگەیە واژۆ و مۆر کردووە.

وتە بێژی وەزارەتی درەوەی تورکیا بە پێداگری لەسەر بەرگری لە ماف و قازانجەکانی ئەو وڵاتە وتیشی کە ئیزن بە هیچ وڵاتێکی بیانی، کۆمپانیا یان گەمییەک نادەین کە بەبێ دەس خستنی ئیزن و ڕەزامەندنیی تورکیا لەو ناوچەیەدا کاری دۆزینەوە ی سەرچاوەی وزە ئەنجام بدات.

سەرپەیڤ