تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە پەیمان نامەی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی زەنجیرەی چوونە دەر لە پەیمان نامە گرینگەکانی نێودەوڵەتی ئەم جارە بە نیازی چوونەدەر لە پەیمانی" ئاسمانە ئاوەلاکانە.

ماڵپەڕی هەواڵی " سی ئین ئین
" ڕۆژی چوارشەممە بە گیڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکایی ڕاپۆرتی دا لە ئەگەریی چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمان نامەی " ئاسمانی ئاوەڵا" فڕینی سیخۆڕیانەی سوپای ئەمریکا لەسەر ئاسمانی وڵاتانێکی وەکوو ڕووسیا ، دەکەوێتە ژێر چاوەدێری. سی ئین ئین وتیشی : لێکوڵەران ترسی ئەوەیان هەیە کە چوونە دەری شێمانەیی دەوڵەتی " دۆناڵد ترامپ " لە پەیمانی ئاسمانە ئاوەڵاکان ، ببێتەهۆی کێبەرکییەکی چەکەمەنی نوێی ومەترسیدار ، کردەوەیەک کە بە قسەی کاربەدەستانی ئەمریکایی ، خستنەناو کێشە و ئاستەنگی ڕووسیا لە ئوروپا دەبێت. کۆشکی سپیی و وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا " پینتاگۆن" هەتا ئێستاکە ئامادەی دانی وەڵام بە پرسیارەکانی سی ئین ئین لەم بوارە دا نەبوونە. پەیمان نامەی ئاسمانە ئاوەڵاکان ڕێککەوتن نامەیەکە لە نێوان ٣٤ وڵاتی جیهان لە مەڕ ئیزنی فڕینی فڕۆکە کانی سێخۆری وشۆفاری لەسەر ئاسمانی ناوچەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمان نامەیە. دۆناڵد ترامپ لە کاتی گەیشتنی بۆ ناو کۆشکی سپیی هەتا ئێستاکە ، ئەمریکای لە زۆرێک لە پەیمان نامە گرینگە نێودەوڵەتیەکان دا بردوەتە دەر کە کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە کە دەتوانین ئاماژە بکەین بە چوونە دەری پەیمان نامەکانی ئاوو هەوایی پاریس یەکەمی ژوئەنی ٢٠١٧ ، پەیمانی تیجاری نەفتا، ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران هەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ ، چوونەدەر لە پەیمانی ئای ئین ئیف لە دووی ئۆتی ٢٠١٩ .

سەرپەیڤ