داوا بۆ دەرکردنی ترکیا لە ناتۆ
مایەن لۆپەن خانمه سه‌رۆکی حزبی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانیی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند : ترکیا بە هۆی هێرشی سەربازیی بۆسەر باکووری سوریا ، دەبێ لە ناتۆ دەربکرێ .
ماریەن لۆپەن، خانمه سه‌رۆکی حزبی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانیی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا به ئێزگه‌ی RC1ی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند: تورکیا پێوه‌ره‌کانی ئه‌ندامێتیی له رێکخراوی په‌یمانی ناتۆ پێشێلکردوه و باشترین وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و پێشێلکارییه، ده‌رکردنی ئه‌نقه‌ره‌یه له رێکخراوه‌که.
هاوکات ره‌خنه‌ی توندوتیشی له یه‌کێتی ئه‌وروپا گرت که هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌رامبه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ئه‌نقه‌ره نه‌بووه که له رۆژی 9ی تشرینی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی به هێرشکردن بۆسه‌ر کوردانی باکوری سوریا کردووه.
له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆسه‌ر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستیان نواندوه که به سیاسه‌تی مۆڵه‌تی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا بچنه‌وه.