تشرینی دووه‌م 03, 2019 10:00 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری ئاڵمانیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەست درێژکاریی سەربازیی تورکیا بۆ سەرباکووری سووریا

سەدان کەس لە جەماوەری ئاڵمانیا ڕۆژی شەممە بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە بەرلینی پێتەخت، ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەرباکووری سووریایان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جەماوەری ئاڵمانیا لەم خۆپیشاندانانەدا وێڕای بەرز کردنەوەی دروشمی دژی تورکیا ھاوپشتیی خۆیانیان لەگەڵ جەماوەری سووریا  ڕاگەیاند.

خۆپیشاندەران ھەروەھا لە فرۆشتنی چەک و چۆڵ لە لایەن ئاڵمانیا بە تورکیاش ڕەخنەیان گرت.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا.

کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

 

سەرپەیڤ