تشرینی دووه‌م 08, 2019 13:30 Asia/Tehran
  • ڕووسیا :

ڕووسیا قسەکانی سەرۆک کۆماری فەڕانسە کە وشداریی داوە، هاوپەیمانیی ناتۆ تووشی "مەرگی مێشکی" بووە، پشت ڕاست کردەوەو وتی کە ئەو بابەتە، شتێکی سەیر نییە.

"ماریۆ زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی پێنج شەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووسیی"جی تی ئاڕ کەی سامارا" پێشوازیی کرد لە قسەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەمەڕ ئەوەی کە ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور"ناتۆ" تووشی مەرگی مێشکیی بووە.

زاخارۆوا بەئاماژە بەوەی کە مۆسکۆ دەمێکە ئەو ڕاستییەی هەڵبەت بەزمانی دیپلۆماتیک باسکردووە، وتی: "ترساندن لەڕووسیا" لە نیشانەکانی ڕوودانی قەیران لە ناتۆ دێتەئەژمار.

زاخارۆوا هەروەها وتی: ناتۆ ویەکێتی ئوروپا بەرەوڕووی قەیرانی شووناس، قەیرانی فەلسەفەی وجودیی و قەیرانی نەبوونی ستراتژیاو ئاسۆیەک بۆ داهاتوون.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی پێنج شەممە لەدیمانە لەگەڵ حەوتەنامەی ئێکۆنۆمیست بە ڕەخنەگرتن لە ناهاواهەنگیی ئەمریکا لەگەڵ گشت ئەندامانی ناتۆ لەبڕیاردانی ستراتژیک، وتی: ناتۆ تووشی مەرگی مێشکیی بووەو ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەو وڵاتانی دیکەی ئوروپایی ناتوانن پشت بە ئەمریکا ببەستن بۆ بەرەڤانی کردن لەخۆیان.

پاش ئەو هەڵوێست گرتنەی مەکرۆن، ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان و یەنیس ستولتنبرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕەخنەیان لە قسەکانی ناوبراو گرت.

مێرکل وتی: قسەکانی مەکرۆن لەبارەی ناتۆ زەروری نەبوو.