شوبات 15, 2020 08:26 Asia/Tehran
  • دژبەیەکبوونی راپۆرتی فەرمیی کۆشکی سپی و بانگەشەی تڕەمپ لە بارەی پاساکانی تیرۆری سەردار سولەیمانیی

کاربەدەستێکی کۆنگرەی ئەمریکا رایگەیاند راپۆرتی فەرمیی کۆشکی سپی لە بارەی هۆکارەکانی تیرۆری سەردار سولەیمانی بە پێچەوانەی بانگەشەکانی تڕەمپە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئێلیوت  ئێنگێڵ سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا  رۆژی  هەینی گوتی : کۆشکی سپی لەم دواییانەدا راپۆرتێکی فەرمی هەڵگری پاساکانی تیرۆری سەردار سولەیمانیی داوە بە کۆنگرە کە ئەم راپۆرە راستەوخۆ و بە روونی لە گەڵ بانگەشەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆمار لەمەڕ ئەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانیی بۆ رێگرتن لە هەڕەشەیەکی کتوپڕ بووە ، دژایەتی هەیە .

 تڕەمپ پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو فەرمانەکەی بۆ تیرۆری سەردار سولەیمانی بە مەبەستی رێگرتن لە پەلامار بۆسەر چەند باڵیۆز خانە لە ناوچەکەدا بووە .

سەرداری شەهید سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران سێی ژانیڤەری لە سەر بانگشێتنی فەرمیی حکومەتی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو کە لە گەڵ ئەبوومەهدی موهەندیس  جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و 8 کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید بوو .