رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی : دەرفەتی بەرزەفتکردنی کۆرۆنا خەریکە لە کیس دەچێ
سکرتێری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بە دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە هەندێ وڵات وشداری دا دەرفەتی بەرزەفتکردنی ئەم ڤایروسە لە جیهاندا خەریکە لە کیسدەچێ .
بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، "تیدرۆس ئادهانۆم گربریسوس" لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە لە ژنێڤ لە وڵامی ئەم پڕسیارە کە ئاخۆ تەشەناکردنی کۆرۆنا گەیشتووەتە لوتکە ، گوتی هێشتا دەرفەتی بەرزەفتکردنی ئەم ڤایروسە هەیە بەڵام ئەم دەرفەتە خەریکی لەبەین چوونە و دەبێ خێرا وەخۆکەوین .
ئەو وتیشی : ئەم ڤایروسە ئەتوانێ لە هەر رێگایەکەوە بڵاوبێتەوە . ئەگەر باش کار بکەین دەتوانین بەرپەرچی هەر قەیرانێکی جددی بدەینەوە بەڵام ئەگەر هەلەکە لەدست بدەین تووشی کێشەی جددی دەبین .
ئەم کاربەدەستەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هەروەها بینرانی کۆرۆنا لە ئێرانیشی بە " ئێجگار مایەی نیگەرانیی " ناوبرد .
بە وتەی بەرپرسانی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران ، کۆرۆنا تا ئێستا 18 کەسی توشکردووە کە چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە .