ئه‌یلوول 22, 2020 23:38 Asia/Tehran
  • کاریگەریی ڕێکخراوەی سیخوڕیی ئیسرائیل لە سەر ڕەوتی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

لێکۆڵەرێکی کاروباری سیاسی لە وڵاتی ئیسپانیا وتوویەتی: ڕێکخراوەی سیخوڕیی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لە سەر ڕەوتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا دەبێت.

«فرانسیسکۆ مارتیتێز لۆپێز» لێکۆڵەرێکی کاروباری سیاسی لە وڵاتی ئیسپانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ ئیسپانیایی دەرەوەی سنوور ڕایگەیاند: لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکادا بوونی ئیسرائیل و مانەوەی ئەم ڕژێمە ڕاستییەکی نەگۆڕە.

ئەم لێکۆڵەرە ئیسپانیاییەی کاروباری سیاسی وتیشی: لە ئەمریکا دا لە کاتی دامەزران و دوای شەڕی دووھەمی جیھانیش بەردەوام لۆبیی یەھودی وەک لۆبییەکی زۆر گرینگ لە داڕشتی ئەم وڵاتەدا بوونی ھەبووەو لە نێوان لایەنە جۆربەجۆرە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە ھێزمەند کراوە.

«لۆپێز»لەم وتووێژەدا سەبارەت بەھەگەری شکست ھێنانی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە وتی: سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لە ھەمبەر ئیسرائیل بە سەرکەوتن و یان شکست ھێنانی ترەمپیش ناگۆڕێت.

سەرپەیڤ