تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 23:48 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی یەک لایەنەخوازییەکانی ئەمریکا

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ھاوکارییە نێونەتەوەیی و کلتورییەکان لە سەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی تاران و مۆسکۆ لەگەڵ یەک لایەنەخوازییەکانی ئەمریکا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «کازم جەلالی»  باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ لەدیداری لەگەڵ «میخائیل شویدکوی» نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ھاوکارییە نێونەتەوەیی و کلتورییەکان، وێڕای ستایش کردنی ھەڵوێستە کاریگەرەکانی دەوڵەتی ڕووسیا لە ھەمبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەو ھاتەریبی لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی یەک لایەنە خوازییەکانی ئەمریکا، ویستی لێبڕاوانەی تارانی لەمەڕ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ ڕاگەیاند.

نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ھاوکارییە نێونەتەوەیی و کلتورییەکانیش لە دیدارەکەدا ھەڵوێستی وڵاتەکەی لەمەڕ ھاوڕێبەتی کردنی ئێران بە بەردەوام زانی و وتیشی: دەوڵەتی ڕووسیا خەباتی دژی گوشارەداسەپاوەکانی ئەمریکا درێژە پێ دەدات.

 

سەرپەیڤ