سێ زۆرانبازی کرماشانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی بەشداری دەکەن
نیسان 18, 2017 17:50 Asia/Tehran
نووسینگەی لبژنەی زۆرانی پارێزگەی کرماشان وتی : حامد ڕەشیدی، بەهمەن تەیمووری و یەدوڵڵا موحیبی سێ زۆرانبازی کرماشانین کە لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و یارییەکانی وڵاتانی یەکگرتووی ئیسلامی بە شداری دەکەن.
مەنسوور کیانی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی : رەشیدی لە کێشی 70 کیلوگرەم، تەیمووری لە کێشی 74 کیلوگرەم و موحیبی لە کێشی 125 کیلوگرەمی ئازادکارانی کرماشانی دان کە لەم دوو ڕووداوە گرینگە بەشداری دەکەن .
ناوبراو وتیشی : ڕەشیدی و تەیمووری لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا یاری دەکەن و موحیبیش لە یەکێک لە دوو تورنمنتی پاڵەوانەتی ئاسیا و یان یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی نوێنەری ئێران دەبێت .
کیانی لە درێژەدا وتیشی : هەر دووی ئەم کێبەرکێیانە خاوەن گرینگایەتیەکی زۆرن و باشترینەکانی ئاسیا لەوێ دا بەشداری دەکەن.