May 17, 2017 16:53 Asia/Tehran
  • دەستخستنی سێزدە میدالیای ڕەنگاو ڕەنگ بۆ ئێران لە پێنجەمین ڕۆژی یارییەکانی هاودەنگیی وڵاتە ئیسلامییەکان

کاروانی وەرزیشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چوارەمین خولی یارییەکانی هاودەنگیی وڵاتە ئیسلامییەکان لە ڕۆژی پینجەمی ئەم پێشبرکێیانە بە دەسخستنی ١٣ میدالیا (٥ زێر ، ٤ زێو و ٤ برۆنز) لە خشتەی ڕێزبەندی دوو پلە وەسەر کەوتووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، نوینەرانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە لقەکانی  بەرزکردنەوەی قورسایی ، تیرهاویشتن ، ڕاکردن ، تیکواندۆو ڕاکردنی کەم ئەندامان خاوەنی میدالیا بوون .

بەم شێوە  کاروانی ئێران   سەر جەم  بە  میدالیاکانی لە ڕۆژی پینجەم ، بەدەسخستنی ٣٧ میدالیا بریتی لە ١٠ زێر ، ١٢ زێو و ١٥ برۆنز لە پلەی سێهەمی چوارەمین خولی یارییەکانی هاودەنگی وڵاتە ئیسلامییەکان دا جێ گرت . چوارەمین خولی یارییەکانی هاودەنگی وڵاتە ئیسلامییەکان بە ئامادە بوونی وەرزیشڤانانی ٥٤ وڵاتی ئیسلامی لە ٢٢ لقی وەرزیشی لە رۆژی هەینی ١٢ مای لە باکۆ ، پێتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستپێکراوە و تا دوو شەممە ٢٢ مای درێژەی دەبێ .

کاروانی ورزیشی ئێران بە ١٢٧ وەرزیشڤانی پیاو و ٣١ وەرزیشڤانی ئافرەت لە ٢٠ لق لەم پێشبرکێیانە دا بەشداری دەکەن .

سەرپەیڤ