ته‌مووز 18, 2017 16:37 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵ لە جیهانی وەرزش

سامان ڕەزی میدالیای زێڕی وەرگرت.

پێشبڕکێی پاڵەوانەتی بەرزکردنەوەی ئاسنی گیانبەختکاران و کەم ئەندامان لە٢٥ هەتا٢٧ی پووشپەڕ بەئامادەبوونی زیاتر لە سەت وەرزشوانی ئەو لقە لە١٩پارێزگای وڵات لەشوێنی فدراسیۆنی وەرزشی گیانبەختکاران و کەم ئەندامان خەریکە ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی پارس نیوز، لە پێشبڕکێکانی ئەو لقە وەرزشییە دە وەرزشوان لەسەر تەختەی ڕکابەریی ئامادەبوون کە لەکۆتاییدا سامان رەزی بەتۆمارکردنی رێکۆردی٢٣٤کیلۆگرام پلەی پاڵەوانەتی بەدەست هێناو ڕیکوردی جیهانی لەو گرووپەدا دووپات کردەوە. عەلی سادق زادە، ریکوردی٢٢٨کیلۆگرامی تۆمار کردو عەلی ئەکبەر غەریب شی -یش بەتۆمارکردنی ریکوردی٢٢٧کیلۆگرام پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

جەواد حەردانی، خاوەن پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی پێشبڕکێ جیهانییەکانی گۆڕەپان ومەیدانی کەم ئەندامان: ئامانجم بەدەست هێنانی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ ـە

ناوبراو هەروەها وتی: یەک لە ئامانجەکانم بەدەست هێنانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی ئاسیایی ئەندۆنزیا و ئۆلەمپیکی٢٠٢ی تۆکیۆیەو پێشبڕکێی گۆڕەپان و مەیدانی کەم ئەندامانی جیهان لە لەندەن ، لەئاستێکی باڵا دایەو ڕکابەریی بۆ بەدەست هێنانی مەقام زۆر چڕوپڕ بوو.

ناوبراو یادێکی وەرزشوانانی چێک، ئوسترالیا، سوید، کۆلمبیا، چین و ئۆکراینی کرد وەک خەنیمە سەرەکییەکانی لەو پێشبڕکێیانەداو وتی: بۆ چوونەسەر سەکۆ لە پێشبڕکێکان، هەلومەرجەکە زۆر دژوار بوو بەڵام بە پرۆڤەی سەخت و چڕوپڕ کە لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەنجامم دا، توانیم میدالیای زیو بەدەست بێنم.

یەکەم شکستی تیمی نشتمانی تێنیسی خانمانی ئێران لە پێشبڕکێکانی فەدکاپ

ئێران، یەکەم یاری خۆی دۆڕاند بە شکستی سەدەفی سادق وەزیری لە پێشبڕکێکانی تێنیسی فەدکاپ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، لە یەکەم رۆژی پێشبڕکێکانی تێنیسی گرووپی دووی ناوچەی ئاسیا فەدکاپ، تیمی نیشتمانی ئێران لەگەڵ تیمی هۆنگ کۆنگدا کەوتە ململانێ.

لە یەکەم یاریی تاکەکەسی، سەدەف سادق وەزیری لەگەڵ چونگ لە هۆنگ کۆنگەوە کەوتە ڕکابەریی کە بەئەنجامی دوو بە هیچ(6-1 و 6-1)یاریەکەی دۆڕاند. بەپێی بەرنامە، یاری تاکەکەسیی دووهەم لەلایەن غەزەل پاک باتن لەگەڵ لینگ ژانگ ئەنجام دەگرێ.

 خانمە وەرزشوانی کرماشانی پێشبڕکێکانی کاپی ئاسیا بەشدار دەبێ.

دەبیری شاندی پینگ پۆنگی کرماشان وتی: کۆنفدراسیۆنی تێنیس لەسەر مێزی ئاسیا لە نەدا شەهسەواری خانمە پینگ پۆنگ کاری کرماشانی بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی کاپی ئاسیا بانگ هێشت کراوە.

بەهرام کنجوری رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێری هەواڵدەریی ئیرنا وتی: ٦٤ وەرزشوانی سەرکەوتووی ئەو لقە وەرزشییە(٣٢کەس لە بەشی پیاوان و ٣٢کەس لە بەشی ئافرەتان) لە پێشبڕکێکانی کاپی ئاسیا دەچنە مەیدان.

ناوبراو وتیشی: لە ئێرانیش تەنیا نەدا شەهسەواری لە بەشی خانمان ونەوشاد عالەمیان لە بەشی پیاوان بۆ پێشبڕکێکانی کاپی ئاسیا بانگهێشتن کراون. کنجوری وتیشی: لەدوا ریزبەندیی ڕاگەیێندراو لەلایەن فدراسیۆنی جیهانی، شەهسەواری کەوتووەتە پلەی٢٨٤ی جیهان و یەکەمی ئاسیای ناوەڕاست.

پاڵەوانەتی پێش بینی کراوی ڕیکورداری جیهان وپارائۆلەمپیک، پورمیرزایی میدالیای زیوری دەستەی زۆرسەنگینی بەدەست هێنا.

لەڕەوتی سێیەمین و دوایین ڕۆژ لە ڕکابەرییەکانی پێشبڕکێی پاڵەوانەتی بەرزکردنەوەی ئاسن، سیامەندی ڕەحمان، بەهێزترین وەرزشوانی جیهان و ڕیکۆردداری دەستەی زۆر سەنگینی پارائۆلەمپیک میدالیای زێڕی دەستەی١٧٠+کیلۆگرامی جارێکی دیکە لەئەستۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، لە ڕکابەرییەکانی ئەو ماددەیە حەوت وەرزشوانی بەرزکردنەوەی ئاسن ئامادەبوون کە لەکۆتاییدا سیامەندی ڕەحمان بە تۆمارکردنی ڕیکوردی٢٨٥کیلۆگرام پلەی پاڵەوانەتی بەدەست هێنا.

پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی ئەو دەستەیە ، بەخشرا بە وەرزشوانی تری وڵاتەکەمان واتە مەنسور پورمیرزایی بە تۆمارکردنی٢٤٥کیلۆگرام و ئەحمەد ئەمین زادەش بەتۆمارکردنی ریکوردی٢٣٦کیلۆگرام پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.