سەرکەوتنی پڕ لە گۆڵیی تازە لاوانیی ئێران لە جامی جیهانی تۆپی پێی
تشرینی یهکهم 11, 2017 09:01 Asia/Tehran
تیمی تۆپی پێی تازە لاوانیی ئێران لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی لە هێد، تیمی ئەڵمانیای شکست داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، تیمی تۆپی پێی تازە لاوانی ئێران رۆژی سێ شەممە لە دووهەمین یاری خۆی لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی تۆپێ پێی تازە لاوان کە بە میوانداریەتیی هیندستان بەرێوە دەچێت، بەرەو ڕووی ئەڵمانیا بوویەوە و لە ئاکام دا توانیی بە ئەنجامی چوار بە سیفر ئەو تیپە شکست بدات . تیمی تۆپی پی تازەلاوانی ئێران رۆژی هەینی بەرەو ڕووی تیپی کاستاریکا دەبێتەوە . تازە لاوانیی تۆپی پیی ئێران کە لە یەکەمین ڕکابەریی خۆیان دا تیپی نیشتمانی گینەیان بە ئەنجامی ٣ بە یەک شکست دابوو ، هەر ئێستا بە ٦ پشک لە سەرووی خشتەی گرووپی C دایە.