تشرینی دووه‌م 11, 2017 19:10 Asia/Tehran
  • پێشبڕکیکانی کانوپولوی پاڵەوانەتی ئاسیا : تیمەکانی ئێران گەیشتنە فیناڵ

لە کۆتایی خۆلی بەرایی پێشبڕکیکانی کانوپولوی پالەوانەتی ئاسیا تیمەکانی ئێران لە بەشی ئافرەتان وپلەی تەمەنی گەورەساڵان تازە لاوان گەیشتنە قۆناخی بەر لە کۆتایی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری سەدا وسیما ، پێشبڕکیکانی کانوپولوی پاڵەوانەتی ئاسیا ئەمڕۆ بە بەڕێوە بردنی پێشبڕکی بەجێ ماوەکان لە خۆلی بەرایی لە مالیزی درێژەی پەیدا کرداملی پوشەکانی وڵاتەکەمان لە هەشت پێشبڕکییدا لەگەڵ خەنیمەکانیان یاریان کرد. لە بەشێ پیاوانی گەورەساڵ تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان کە هەموو پێشبڕکیکانی خۆیانیان بردبووەوە ئەمرۆژیش لەیاری لەگەل میواندارەکەی توانی بە ئەنجامی هەشت بەسەر سیفر سەرکەویت. تیمی نیشتمانی گەورەسالان لە دوهەمین یاری لەبەرانبەر ئوسترالیا دابوو وبە ئەنجامی حەوت بەسەر چوار یاریەکەی بردەوەو ڕێگای بڕیە خۆکی بەر لە کۆتایی. لە کۆاتیی خۆلی بەرایی هەرچوارتیمی ئێران لەبەشی ئافرەتان وپیاوان وپلە تەمەنیەکانی گەورەسالان وتازە لاوان ڕێگایان بردە خۆلی بەرلەکۆتایی. لەبەشی پیاوان گەورەساڵان تیمی ئێران وەکوو تیمی یەکەم گروپی بانتر لە تیمەکانی ژاپون ، چێن تایپەوسەنگاپور ڕێگایان بردە خۆلی دوایی. ملی پوشانی ئێران لە م بەشە لە خۆلی بە رلە کۆتایی لەگەڵ تیمەکانی چوارەم یانی سەنگاپور ڕووبەڕوو دەبنەوە. لە بەشی ئافرەتانی گەورەساڵ تیمی ئێڕان دوای چینی تایپە بوو بە دووهەم. لەم بەشەدا تیمەکانی بسەنگاپور وژاپۆن بوون بە سێهەم وچوارەم. تیمی ئێران لەم بەشە لە خۆلی بەرلەکۆتایی لەگەڵ سەنگاپور پێشبڕکی دەکات. پێشبڕکیکانی بەرلەکۆتایی وفیناڵی پێشبڕکیکانی کانوپولوی پاڵەوانەتی ئاسیا سبەێنێ بیست ویەکی گەڵاڕێزان لە مالیزی بەڕێوەدەچێت.