لیگی پاسکیل سواریی لەکوێستان پاڵەوانەتی وڵات، پاڵەوانانی بڕگەی دانهیل ناسێندران
ئادار 12, 2018 16:01 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی لیگی پاسکیل سواریی لەکوێستانی لقی دانهیل لە دوو ڕیزی تەمەنیی گەورەاڵان و لاوان بەناساندنی پاڵەوانان کۆتایی پێهات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، لەدرێژەی پێشبڕکێکانی خولی نایابی پاسکیل سواریی کوێستانی وەرزشوانان ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە لە بڕگەی دانهیلی ڕیزی تەمەنیی گەورەساڵان و لاوان کەوتنە ململانێ .
لەڕیزی تەمەنیی گەورەساڵان، حوسێن زەنجانیان لە تیمی جاینتی ئێران، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ئەمین نەجەفی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی کرمان لە پلەی دووهەم و حوسێن ڕەفیعی لە بایک شاپی زەنجان لەپلەی سێهەمدا ڕاوەستا.
لە پێشبڕکێکانی لاواندا شایان وەلی زادە لە کرماشان بوو بەیەکەم و سینا عەزیزی لە"ثامن الحجج"ی تاران پلەی دووهەمی بەرکەوت و پلەی سێهەمیش تەرخان درا بە عەلی عەبباسی لە تەبرێز ئیسپۆرت.