تشرینی دووه‌م 08, 2018 12:04 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی ئاسن ھەڵگرێکی ئێرانی لە کێبەرکێی جیھانی دا

سۆھراب مورادی ئاسن ھەڵگری ئێرانی بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام توانیی بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ببێ بە پاڵەوانی ئاسن ھەڵگرتنی جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا» سۆھراب مورادی ئاسن ھەڵگری ئێرانی ڕۆژی چوارشەممە لە ململانێی گروپی ٩٦ کیلۆگرامیی پاڵەوانەتیی جیھان لە عیشق ئابادی تورکمەنستان، بە ژمارەی پێوانەیی ١٨٦ کیلۆگرامی یەک تەکان، ٢٣٠ کیلۆگرامی دو تەکان و بە تێکڕایی ٤١٦ کیلۆگرام سێ میدالیای زێڕی بردەوەو بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام بوو بە پاڵەوانی جیھان.

مورادی لەم کێبەرکێیانەدا توانی ژمارەی پێوانەیی یەک تەکانی جیھان بە یەک کیلۆگرام و ژمارەی پێوانەیی دوو تەکانی جیھان بە پێنج کیلۆگرام و ژمارەی پێوانەیی تێکڕایی جیھان بە ١٥ کیلۆگرام بەرز کاتەوە.

وەرزشوانانی چین و ڕۆمانیش لە ململانێی دەستەی ٩٦ کیلۆگرام دا دوای ئاسن ھەڵگرە پاڵەوانەکەی ئێران بە ڕیز لە پلەی دووھەم و سێھەم دا ڕ اوەستان.

کێبەرکێی ئاسن ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی ساڵی ٢٠١٨ی جیھان لە یەکەمی نوامبەرەوە لە عیشق ئابادی تورکمەنستان دەستی پێ کراوەو ھەتا دەھەمی نوامبەریش بەردەوامە.

سەرپەیڤ