کانونی یه‌که‌م 18, 2018 19:06 Asia/Tehran
  • یەکەم کۆنگرەی زمانی زگماکی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێ

یەکەم کۆنگرەی زمانی زگماکی بەهەوڵی ناوەندی فەرهەنگی-فێرکاریی سۆما لە مەهاباد بەڕێوە دەچێ.

سکرتێری کارگێڕیی کۆنگرەی نیشتمانیی زمانی دایکی لە دیمانەی تایبەتی لەگەڵ پەیامنێری کوردپرێسدا وتی: یەکەم کۆنگرەی نیشتمانی ساڵانەی زمانی زگماکی بەپاڵپشتی کولتوری خۆجێی و خۆماڵی لەپێناو بەهێزکرانی شوناسی نیشتمانی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی-فێرکاریی سۆماو بەهاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دووی ڕەشەمەی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ.

"ڕەحیم سوڵتانی" وتی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرە ناسیاری لەگەڵ توێژینەوە نوێکان لەبواری زماندا، وتووێژ و ڕاوێژ لەبوارە جیاجیاکانی زمانی زگماکی، هاندانی توێژەران بە وردبوونەوەو بیرکردنەوەی بەوردی لە توێژینەوەی زمانناسی، پشت بەستن بە زمان و فەرهەنگی خۆماڵی و خۆجێی لەئاراستەی بەهێزکرانی شووناسی نیشتمانییە.

سوڵتانی وتی: کاتی ناردنی وتارەکان دەی سەرماوەز هەتا دەی ڕێبەندانە.

سکرتێری کۆنگرەکە بەئاماژە بە شەفافییەتی بەتەواوەتی لەمەڕ پرس وبابەتەکان و قۆناخە کارگێڕیی وداوەریەکانی ئەو کۆنگرە، وتی: چاودێریی زانستی کۆبوونەوە هاوتەریبەکان لەلایەن لێژنەی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی-فێرکاری سۆماوە ئەنجام دەگرێ و سکرتێری زانستیی کۆنگرەکەش دوکتور فاتمە دانش پەژویە.