دەسپێکرانی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی برەوپێدانی زمان و وێژەی فارسی لە شاری ورمێ
تشرینی یهکهم 08, 2019 15:39 Asia/Tehran
چواردەهەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی برەوپێدان بەزمان و وێژەی فارسی رۆژی سێ شەممە لە زانکۆی ورمێ، باکوری رۆژاوای ئێران، دەس پێ کرا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ژمارێک کەسایەتی هەڵکەوتەی بواری وێژەو ئەدەبی ئێران و جیهان لەوڵاتانی تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، رۆمانی، هیند، بەنگلادش، ئێراق، فەڕانسەو ئوسترالیا بەشداری ئەو کۆبوونەوەن.
چواردەهەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی برەوپێدان بەزمان و وێژەی فارسی هەتا رۆژی پێنج شەممە درێژەی هەیە.
لەپەراوێزی ئەو کۆبوونەوەشدا دووهەمین دانیشتنی پسپۆریی توێژینەوە لەبارەی کەسایەتی مەولەوی بەڕێوە دەچێ.