کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی ئەستەنبۆڵی هەڵوەشاندەوە
تشرینی یهکهم 12, 2019 14:05 Asia/Tehran
کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری بەناوبانگی خەڵکی کرماشان کە لە لەندەن کۆنسێرتی هەبوو ڕایگەیاند کە کۆنسێرتەکەی کە بڕیار بوو لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەی ببات، هەڵوەشاندووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیهان کەلهوڕ کە بڕیار بوو بە زوویی لە شاری ئەستەنبۆڵ کۆنسێرتێک بەڕێوە ببات، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هەڵیوەشاندەوە.
ناوبراو لە کۆنسێرتەکەی لە لەندەن وتی: بڕیار بوو لە ئەستەنبۆڵی تورکیا کۆنسێرتێک بەڕێوە ببەم بەڵام ئەوە بە نیشانی ڕێز بۆ برا و خوشکە کوردەکانم هەڵدەوەشێنمەوە.
کەیهان کەلهوڕ وتیشی: دوایین ئاهەنگم کە لە ئەم کۆنسێرتە بەڕێوەی دەبەم بۆ منداڵە کوردەکان دەیخوێنم و هیوادارم ڕۆژێک لە جیهانێکدا ژیان بکەم کە هەواڵێک لە شەڕ نەبێت و منداڵان لە شوێنێکی ئارام بنوون.