٩ وەرزەڤانی ئێرانی بەرەبەشی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆیان گرت
کانونی دوھەم 14, 2020 18:36 Asia/Tehran
سەرۆکی فێدراسیۆنی نابینایان و کەم بینایان گوتی: ٩ وەرزشڤانی ئێرانی لە سێ لق توانیان بەرەبەسی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠ دەستبخەن .
موحەممەد ڕەزا مەزلوومی ڕۆژی سێشەممە لە کۆری هەواڵنێران گوتیشی: ئەم بەرەبەشانە لە سێلقی تۆپی پێی،جۆدۆ،و ڕاکردن و مەیدانی دەستکەوتوون و وا وێدەچێت ناتوانین بۆ ئەم خولە لە لقەکانی دیکە دا بەرەبەش بگرین.
فێدراسیۆنی نابینایان و کەمبینایان بریتییە لە لقەکانی وەرزشی گۆڵباڵ،تۆپی پێی پێنج کەسی،ڕاکردن و مەیدانی،پاوێرلیفتینگ، جۆدۆ، شاخەوانی، بایسێکل سواری و مەلە.