پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەی سەعدی یەمەن
تشرینی یهکهم 10, 2018 09:29 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سعودی شەوی رابردوو دە جار شارۆچکەی «الظاهر» لە پارزرێگەی سەعدەی باکووری سەمەنیان بۆردومان کرد .
هەندێ میدیا باسی بیسترانی گرمەی چەندین تەقینەوەی گەورە دەکەن لەم ناوچەیە .
هێشتا وریاتی زیاتر لە بارەی ئەم پەلامارەوە بڵاونەبوەتەوە .
عەرەبستان لە مارسی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لەچەند وڵاتی عەرەبی وبە یارمەتی وچرا سەوزی ئەمریکا و بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی " سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات ، پەلاماری بەربڵاویان لەدژی یەمەن دەسپێکرد.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەیەمەن هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی فرەترلە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی .