تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • وەڕێ کەوتنی تیمی تیرۆری سەعودی لە فڕۆکەخانە ھەتا کونسولخانە بۆ کوشتنی خاشقچی

گرتەی ئەو کامێرا داخراوەی کە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە چەند دیمەنێکی گەییشتنی تیمی ١٥ کەسەی سەعودی لەکاتی دابەزین لە فڕۆکەخانە ھەتا چوونە نێو بینای کونسولخانەی حکومەتی سەعودی لە ئەستەموڵی تورکیا بە مەبەستی ھەگەری کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری دژی ئالی سەعود پیشان دەدات.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری دژی ئالی سەعود لە نۆ ڕۆژ لەمەوپێشەوە واتە ڕۆژی سێشەممە دووھەمی ئۆکتۆبەر دوای چوونەنێو بینای کونسولخانەی حکومەتی سەعودی لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەروشوێن بووەو زۆرێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناوبراو لە لایەن دەست و پێوەندەکانی سەر بە ڕژێمی ئالی سەعودەوە کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵگریی ئەلعالەم، ڕۆژی چوار شەممە وێنەگەلێک لە ١٥ شارومەندی سەربە عەرەبستانی سەعودی بڵاو کرایەوە کە کاژێرێک بەر لە چوونی خاشقچی بۆ نێو بینای کونسولخانەی حکومەتی سەعودی لە ئەستەموڵی تورکیا چوونەتە نێو نێو بیناکەوەو سێ کاژێر دوای چوونە ژوورەوەی خاشقچی ھاتوونەتە دەر.

ھەڵسوڕاوانی میدیایی وێڕای لێکدانەوەی شوناسی ئەم ١٥ کەسە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە زۆربەیان کەسانێکی نزیک لە ڕژێمی ئالی سەعودو موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری سەعودین.

یەکێک لەو ١٥ کەسە ناوی «موحەممەد سەعد زەھرانی»ە کە لە پاسەوانە نزیکەکانی موحەممەدی کوڕی سەلمانە و پێشتر لە وێنەیەک دا لەگەڵ موحەممەدی کوڕی سەلمان دا بینراوە کە وا دیارە لە ئەندامانی دەستەی پاراستنی پاشایەتییە.

ھەر لەم حاڵەدا کۆڕی زانایانی عەرەبستان ڕفێندران و کوژرانی ڕۆژنامەنووس و نووسەری عەرەبستانییان بە تاوانێکی دڕندانە ھەڵسەنگاندووە کە بە پێچەوانەی تەواوی بەھاو بایەخەکانی ئایین و ئایینزاو دابە قەبوڵکراوەکانی جیھانە.

کۆڕی زانایانی عەرەبستان، داوای لە زانایان،مامۆستایانی ئایینی و نووسەران کردووە کە لەو کەسانەی وا لە بەرامبەر تاغوتەکانی سەردەم دا وشەی حەق بە زمانیاندا دێت، پشتیوانی بکەن.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی دوای ئەوەی کە دووھەمی ئۆکتۆبەر چووە نێو کونسولخانەی عەڕرەبستان لە شاری ئەستەموڵی تورکیا ھەتا کاروباری ئیداریی خۆی لە بارە پرسی ھاوسەرگیرییەکەی ڕاپەڕێنێ، ئیدی نەگەڕایەوە. بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕۆژنامەنووسە عەرەبستانییە کوژاوە.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی ناوی لەنێو لە پێڕستی کەسانی گیراوو بەرپەیگەڕی ڕژێمی سەعودی دا بوو. ناوبراو ساڵانێکی دوورودرێژ لە دەرەوەی عەرەبستاندا ژیاوە.

سەرپەیڤ