تشرینی دووه‌م 10, 2018 20:24 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا : ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل دەمامک لە سەر ڕواڵەتی مونافقان لا دەبا

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵای لوبنان وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسراییل دەمامک لە سەر ڕواڵەتی فێڵبازانە ومونافقانەی بڕێک هەڵدەگرێت.

" سەیید حەسەن نەسروڵڵا" سکرتێری گشتیی حیزبۆڵای لوبنان ڕۆژی شەممە لە وتاردانێکدا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بۆ بەشداربووان لە ڕێووڕەسمی " ڕٶژی شەهید" لە گردوپەڕی باشووری بەیروت ، بڵاو دەکرایەوە، بە مەحکوم کردنی هەرجۆرە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ، نەتەوە ئیسلامی وعەرەبەکانی بە قەبوڵ نەکردنی ڕژێمی داگیرکەری قودس بانگهێشت. سکرتێری گشتیی حیزبۆڵای لوبنان وتی: ڕێگای خۆڕاگری ، چارەنووس ساز، بەبڕانە وبەهێزانەیە وسەرکەوتنی زۆری بەدیاری هێنا وبە بەرەکەتی خوینی شەهیدان و سێ گوشەی زێڕینی " سوپا" نەتەوەو خۆڕاگری" دوژمنی زایۆنی زاتی دەسدرێژی بۆسەر لوبنانی نیە. سەیید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: ئەمە کە ڕژێمی داگیر کەری ئیسراییل سەدان هەڵمەتی فەلەستینیەکانی ناکارامە هێشتووەتەوە ، خۆی باس لە ورەو ڕوحیەی خۆڕاگری فەلەستینەکان دەکات وخەڵکی غەززە بە دڕێژەدان بە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە وگیان بەخت کردنەکانیان پێشانیان دا کە تەسلیمی ڕژێمی زایۆنی نابن. سەیید حەسەن نەسروڵڵا لە دڕێژە دا وتی: جیی سەرسوڕمانە ، جیهانێک کە بە جەنایەتی کوژرانی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری عەرەبستانی ، دەپەشوکێت ، لە جەنایەتەکانی عەرەبستان لە یەمەن توشی سەرسوڕمان نابێت وئەمە لەحاڵیکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جواردە ملیۆن یەمەنی کە ڕووبەڕووی برسیەتین ، قسە دەکات ووڵاتانی جیهان هیچ کاردانەویەک پیشان نادەن. سکرتێری گشتیی حیزبۆڵای لوبنان پیداگری کرد: بە هۆی خۆڕاگری یەمەنیەکان لە شەڕلەگەڵ دەسدرێژکاران ، هاوپەیمانی سەعودی - ئیماراتی وئەمریکایی لە شەڕی یەمەن توشی شکست بووە.