کانونی دوھەم 12, 2019 07:38 Asia/Tehran
  • شەهیدێک و 185 بریندار لە 42 هەمین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فلەستین شەوی رابردوو باسی شهیدبوونی فەلەستینیەک و برینداربوونی 185 کەسی کرد لە 42 هەمین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لەژێر ناوی سەقام و پاوەجێیی ئێمە گەمارۆ تێکدەشکێنێ ، بەڕێوەچوو .

 لەشکەریانی زایونی لە میانی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە دەکاری هێنانی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .

 سەرچاوە فەلەستیتیەکان رایانگەیانا بە دەیان فەلەستینی بە هۆی هەڵمژینی گازی ژاراوی تووشی کێشە بوونە .

رێپێوانی ئاشتیانیە مافی گەڕانەوە لە سی مارسی رابردووەوە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەسپێبووە و هەروا درێژەی هەیە .

لەسی مارسەوە تا ئێستا ، 255 فەلەستینی بە گوللەی لەشکەریانی ئیسراییلی شەهید و زیاتر لە 26هەزار کەس بریندار بوونە .

 زۆر لە وڵاتانی جیهان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان تا ئێستا ئەم تاوانکاریانەیان شەرمەزار کردووە .

رێپیوانی فەلەستینیەکان لە ساڵهاتی رۆژی زەوی بڕیاری رژێمی زایۆنی بیردەخاتەوە لە بواری دەستبەسەر داگرتنی نیشتمانی فەلەستیتەکان لە سی مارسی 1976 دا کە هەر ساڵ بەڕێوەدەچێ .

رژێمی ئیسراییل بە دەستبەسەرداگرتنی خاکی فەلەستینیەکان و رۆنانی شارۆچکەی زایۆنیست نشین تیایدا بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینیەکان و سیمای زایۆنی  پێدان بەم ناوچانەیە تا فراوانخوازیەکانی لە ناوچە فەلەستینیەکاندا بچەسپێنێ .