شوبات 09, 2019 10:31 Asia/Tehran
  • 2 شەهید و 17 بریندار لە 46مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی شەهیدبونی 2 فەلەستینی و برینداربوونی 17 کەسی کرد لە 46 مین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی " لە شکاندنی گەمارۆ ناکشێینەوە " لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو .

لەشکەریانی زایۆنی لە میانی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە هاویشتنی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی رابردووەوە بە بۆنەی رۆژی زەوی  لە کەرتی غەززە دەستپێبووە و هەروا درێژەی هەیە .

لە سی مارسەوە تا ئێستا  زیاتر لە 260فەلەستینی لەم  رێپێوانانەدا بە فیشەکی لەشکەریانی زاۆینی شەهید و زیاتر لە 27 هەزار کەس بریندار بوونە .